Business Week 
Image
Business Week Image

بۆچی لینوکس باشترە


رێگە بدە کۆمپیوتەرە کۆنەکەت دووبارە بژێتەوە

ویندۆز داواکاری رەقەکاڵای بەهێز دەکات بۆ کارپێکردنی سیستەمەکە کە ئەمەش لە دووا وەشانەکانیدا زیادی کردووە داواکاریەکان وەک وەشانەکانی (۹٥ ، ۹۸ ، ۲۰۰۰ ، ME , XP , ...هتد ) . وە ئەگەر ئەتەوێ هەر بەردەوام بیت لەسەر ویندۆز ، ئەوا پێویستە رەقەکاڵای نوێ بکڕیت . بەڵام من هیچ هۆیەک نابینم بۆ ئەم گەشە سەندنە خێرایە . بە دڵنیاییەوە ، بەڵآم هەنێ خەڵک پێویستیان بە رەقەکاڵآی نوێ و تەکنۆلۆجی نوێ کە ئەمانە یارمەتی دەدەن . بەڵام بۆ زۆربەی بەکارهێنەرەکان ئەوانەی کە سەردانی وێب ، خوێندنەوە و نووسینی پۆست ، نووسینی ووتار و دانانی سلاید دەکەن . گرنگی چیە لەوەی کە ۲,۳,یان ٤ ساڵ جارێک کۆمپیوتەرێکی نوێ بکڕن ؟ لەسەر ئەوەی کە ئەمە سوودی دەبێت بۆ فرۆشیارانی کۆمپیوتەر ، ئایە کۆمپیوتەرەک ئیشی زیاتر دەکات لەوەی کە پێش ٥ ساڵ دەیکرد؟.

لینوکس زۆر بە باشی کار دەکات لەسەر رەقەکاڵآی کۆن ، لەوانەی ویندۆزی XP رەتی دەکەنەوە دابمەزرێن ، یان دووای ۲۰ چرکە وەڵامی کرتەکانت بداتەوە . بە دڵنیایەوە لینوکس لەو کۆمپیوتەرانەی کە تەمەنیان ۱۲ سال دەبێت بە هەمان خێرای کار بکات بەڵکوو دەتوانێت بەشێوەیەکی باش کار بکات ، واتە دەتوانی پۆستی ئەلکترۆنی بنووسی یان بیخوێنیتەوە و بە ماڵپەڕوکاندا بگەڕێی ، جگە لەوەی ئەگەر هێڵێ ئەنتەرنێتەکەت خێرا نەبێتن.