Business Week 
Image
Business Week Image

Why Linux is Better


ویندۆز داواکاری رەقەکاڵای بەهێز دەکات بۆ کارپێکردنی سیستەمەکە کە ئەمەش لە دووا وەشانەکانیدا زیادی کردووە داواکاریەکان وەک وەشانەکانی (۹٥ ، ۹۸ ، ۲۰۰۰ ، ME , XP , …هتد ) . وە ئەگەر ئەتەوێ هەر بەردەوام بیت لەسەر ویندۆز ، ئەوا پێویستە رەقەکاڵای نوێ بکڕیت . بەڵام من هیچ هۆیەک نابینم بۆ ئەم گەشە سەندنە خێرایە . بە دڵنیاییەوە ، بەڵآم هەنێ خەڵک پێویستیان بە رەقەکاڵآی نوێ و تەکنۆلۆجی نوێ کە ئەمانە یارمەتی دەدەن . بەڵام بۆ زۆربەی بەکارهێنەرەکان ئەوانەی کە سەردانی وێب ، خوێندنەوە و نووسینی پۆست ، نووسینی ووتار و دانانی سلاید دەکەن . گرنگی چیە لەوەی کە ۲,۳,یان ٤ ساڵ جارێک کۆمپیوتەرێکی نوێ بکڕن ؟ لەسەر ئەوەی کە ئەمە سوودی دەبێت بۆ فرۆشیارانی کۆمپیوتەر ، ئایە کۆمپیوتەرەک ئیشی زیاتر دەکات لەوەی کە پێش ٥ ساڵ دەیکرد؟.

لینوکس زۆر بە باشی کار دەکات لەسەر رەقەکاڵآی کۆن ، لەوانەی ویندۆزی XP رەتی دەکەنەوە دابمەزرێن ، یان دووای ۲۰ چرکە وەڵامی کرتەکانت بداتەوە . بە دڵنیایەوە لینوکس لەو کۆمپیوتەرانەی کە تەمەنیان ۱۲ سال دەبێت بە هەمان خێرای کار بکات بەڵکوو دەتوانێت بەشێوەیەکی باش کار بکات ، واتە دەتوانی پۆستی ئەلکترۆنی بنووسی یان بیخوێنیتەوە و بە ماڵپەڕوکاندا بگەڕێی ، جگە لەوەی ئەگەر هێڵێ ئەنتەرنێتەکەت خێرا نەبێتن.